به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پرۆژه یاسای گشتی بودجه‌ی ساڵی 2021 ی عیراقدا بڕگه‌یه‌کمان جێگیر کردوه، کاتێک هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌مانگانه بۆ هه‌رێم دێت، پێویسته سه‌ره‌تا مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌شبکات و ئه‌وله‌ویات بۆ مووچه بێت.
له‌باره‌ی چوونی پرۆژه یاساکه‌ش بۆ ناو په‌رله‌مان و خستنه ناو دانیشته‌کانی په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق وتی: یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌سه‌ر بابه‌تی دادگای فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه‌و له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که بڕیارده‌درێت که رۆژی دووشه‌ممه پرۆژه یاسای بودجه ده‌خرێته دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه یاخود نا.
342/